5/19/2012
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق (جگه له‌لیسته‌كه‌ی مالیكی) له‌ماڵی
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، كۆتایی پێهات، لای خۆیه‌وه موقته‌دا سه‌در
ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، گه‌یشتووینه‌ته دوایین هێڵه‌كانی دانانی چاره‌سه‌رێك بۆ
بارودۆخی ئاڵۆزی عیراق و وتی: "چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق یه‌ك هه‌نگاوی
ماوه".
سه‌در ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی روونتر باس نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه‌نده
نه‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ سه‌رانی لیسته‌كه‌ی مالیكی ئاماده نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بانگشێت نه‌كراوون، وتیشی: "مادام من هه‌م، ترستان له‌پرۆسه‌ی
سیاسی عیراق نه‌بێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌ركرده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
و عیراقییه ئاماده‌ی بوون، سه‌در ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكی
گونجاو بۆ ته‌نگژه‌ی
5/19/2012
ئه‌مڕۆ 19-5 به‌سه‌ر په‌رشتی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عومه‌ر فتاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی
سیاسی له‌گه‌ڵ لێپرسراو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن كۆبونه‌وه.
سه‌ره‌تا ئازاد جندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی
كاری داهاتووی مه‌كته‌به‌كه‌یان بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی خسته‌ڕوو تیادا گه‌شه‌كردن و
به‌سیستماتیككردنی كاره‌كانیان كرده ئامانجی داهاتویان.
دواتر مه‌لابه‌ختیار له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی
كوردستان و عیراق، تیایدا نیگه‌رانی یه‌كێتی له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم
و به‌غدا خسته‌ڕوو، ئومێدیشی خواست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كان و پابه‌ند بوون به‌ده‌ستور
5/19/2012
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی چاوی
كه‌وت به نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌و هاولاَتیه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی سلێمانی وه‌كو پێشمه‌رگه خۆی ناساندبوو داوای بینینی عیماد ئه‌حمه‌د-ی
كردبوو و له‌ڕێگای پاسه‌وانه‌كانیه‌وه رێگری لێكرابوو.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د وتی: "كه هاولاَتییه‌كی ئاساییه و پیشه‌ی
كاسبه و ره‌تیكرده‌وه كه پێشمه‌رگه بووبێت، ته‌نها ویستویه‌تی له‌و رێگایه‌وه
بگات به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاوكات دوای لێبوردنیشی له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی
یه‌كێتی كرد كه ناوی ئه‌وانی به‌كارهێناوه، هه‌روا وتی: "ویستومه به‌م شێوه‌یه
ئیبداع بكه‌م و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ببینم".
له‌به‌رامبه‌ریشدا عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌م بینی ده‌ست
به‌جێ نوسینگه‌ی خۆم راسپار
5/19/2012
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و د. بەرهەم ساڵح بە مەبەستی
تاووتوێكردنی قۆناغی دوای تەواو بوونی ئەو مۆڵەتە 15 رۆژییەی كە بە هاوپەیمانی
نیشتیمانیی درابوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق، دەچنە شاری نەجەف‌و لەگەڵ
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر‌و ژمارەیەك لە سەركردە باڵاكانی دیكەی عیراق
كۆدەبنەوە.
ئەو كۆبوونەوەیە كە بڕیارە لە ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوەبچێت، تەواوكەری
كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكەی مانگی رابردووی شاری هەولێرە.
رۆژی 28ی نیسانی رابردوو بە سەرپەرشتی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق، مەسعود
بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەیاد عەلاوی
سەرۆكی عیراقییەو ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەبارەت بە
قەیرانە سیاسییەكەی وڵات لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە دواتر بە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییە
5/19/2012
له پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 50 په‌ناخوازی عیراقی له پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان
خۆپیشاندانێكیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له شاری تێر ئه‌پێل ی سه‌ر به
پارێزگای گرۆنینگنی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ڕاگه‌یاندووه ، له
ئێستادا ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتۆته 300 په‌ناخواز كه زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز
ئێرانی و سۆماڵین.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری كۆچی هۆڵه‌ندا گیرد لیه‌رس ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داوه‌ته
ئه‌و په‌ناخوازانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیببن به گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ عێراق و
وتی " په‌ناخوازانی عێراق كه كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه هیچ داهاتوویه‌كیان
له هۆڵه‌ندا نیه و ترس له گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق نابێته بنه‌مایه‌كی ته‌واو بۆ
وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی "
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی ئه‌و خۆپیشاندانه گێرد لیه‌رس ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه ئه‌و خۆپ
5/18/2012
لەژێر دروشمی (هەمیشە سەر بەرز بە ئەی هەڤالی یەکیتی ) کۆمیتەی رێکخستننی
نەرویج یادی 37 سالەی دامەزراندنی ی.ن.ک بەرزو پیرۆز رادەگریت
بە بەشداری هونەرمەندان .رۆژ کەریم .هانی .نەجمان سندی .لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج
رۆژی یەکشەمە
بەرواری 03.06.2012
کات 15.00 تاو‌و22.00
Høyenhall Skole
Adress..Traktor veien 15
5/18/2012
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP، رایگه‌یاند،
دوای ئاشكرابوونی زانیارییه سیخورییه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی رۆبۆسكی كه
بووه هۆی كوژرانی 34 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كورد، ده‌بێت ئه‌مریكا به فه‌رمی داوای
لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكات.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی، ده‌میرتاش رایگه‌یاندووه،
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئه‌مریكایان كردووه و چه‌ندین دیداریان ئه‌نجامداوه
و له ئه‌مریكا رووداوه‌كه‌ی رۆبۆسكی بۆته بابه‌تی رۆژ و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئاشكراشیده‌كات، له ئه‌نقه‌ره مێزێكی هاوبه‌ش دامه‌زراوه،
ئه‌مریكا ته‌نیا زانیاری سیخوری ده‌دات و حكومه‌تی توركیاش له‌سه‌ر ئه‌و
زانیارییانه ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێویستیشی ده‌زانێت، هه‌موو ئه‌و كاربه‌ده‌ست
و به‌رپرسانه لێپ